کوردستانگرنگ

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌كات

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌ی حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كردووه‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورداتان لە پرسەنامەکەدا دەلێت‌: “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌م، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى باوكى و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له‌ رووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا”.

نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “له‌م خه‌م و كۆسته‌ گه‌وره‌يه‌ و له‌م كاته‌ سه‌خته‌‌‌دا، هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شادبكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خۆيان و خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت”.

بەیانی ئەمرۆ هەینی 25/8/2023 لەکاتی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەیان لە پارێزگای دیوانیە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە، کچێک و خوشکێکی وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو دوو کەسە، شۆفێرێکی وەزیری نەوت و پاسەوانێکیشی گیانیان لەدەستداوە و خوشکێکی دیکەشی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button