رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ئاماری کۆتایی قوربانییانی خۆپێشاندانەکەی کەرکوک
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، تائێستا چوار خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش بریندارن.
موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: تائێستا چوار خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش بریندارن، کە برینی یەکێکیان سەختە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە رێگەی هەولێر و کەرکووک کراوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، خێمەی خۆپێشاندەرانی چەند رۆژی رابردووی عەرەبەکانی کەرکووک لابراوە و دۆخی ئەو شەقامە ئاسایی بووەتەوە و رێگەی کەرکووک – هەولێر بە فەرمی کراوەتەوە.
Facebook Comments Box