رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

دادگاى فیدراڵى سکاڵایەکى لە دژی هەرێمى کوردستان رەتکردەوە

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ئەو سکاڵایەى رەتکردەوە کە لە دژیان تۆمارکرابوو بۆ رادەستکردنى پارەى بەشە خۆراکى 18 ساڵى هاووڵاتیانی هەرێمى کوردستان بە بەغدا، لەنێوان ساڵانى 2004 بۆ 2021.

وتیشی، “بەڵگەکانمان پێشکێشکرد کە دەیسەلمێنێت وەزارەتى بازرگانى عێراق لەساڵى 2004 ەوە پارەى بۆ بەڵێندەرەکانى گواستنەوەى بەشە خۆراکى مانگانەى هەرێمى کوردستان نەناردووە و لە پارەى پاشە خۆراک ئەو پارەیەمان دابینکردووە، بۆیە سکاڵاکە رەتکرایەوە”.

سکاڵاکە لە مانگى ئایارى 2022 پێشکەش بە دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کرابوو، چەندجارێک دانیشتن کرا و بڕیاردان دواخرا.

مانگانە لە رێگەى بریکارەکانى دابەشکردنى خۆراکەوە بۆ هەر ئەندامى خێزانێک بڕى 500 دیناری عێراقى وەردەگیرێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button