وەزیری ھەرێم: حکومەتی عێراق ستەم لە خەڵکی هه‌رێمی كوردستان دەکات
ئایدن مەعروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌غدا پابه‌ندی هیچ رێككه‌وتێك نه‌بووه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه جێبه‌جێی كردووه له بابه‌تی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌غدا پابه‌ند نییه و نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نییه و بابه‌ته‌كه‌ی به سیاسی كردووه.
راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، نادادپه‌روه‌ری و پابه‌ند نه‌بوونه به‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، و گوشاری سیاسییه لە دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنێت.
ئه‌و وەزیرەی هەرێم گوتیشی، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه‌یه به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنێت و كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر پەیوه‌ندییه‌كان ده‌بێت، بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كی نیشتمانییانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت و مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا بدات، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌و رێككه‌وتنانه جێبه‌جێ نه‌كات كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی كردوون.