
ئەمڕۆ (چوارشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ئەندازیار ئاری ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ بەربەستە داراییەکان و خەرجكردنی مافەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار و كێشە تەكنیكی و كارگێڕیەكانی پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ، لەسەر بڕیاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی چارەسەركران و تیمەكانی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئێمەش ڕاسپێردراین بۆ جێبەجێكردنی، هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،بڕی 109.002.136.350 دینار بۆ پرۆژەكە خەرج دەكرێت.
پرۆژەی ئاوی ئاكرێ توانای بەرهەمهێنانی 3000 مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە،ڕێژەی 51% ی كردارەكی پرۆژەکە جێبەجێكراوە، بە جێبەجێكردنی بڕگەی بۆریش ڕێژەی ئەنجامدانی بەرز دەبێتەوە بۆ 82%،لەگەڵ ئەوەی كارە شارستانیەكانیشی 91% تەواو بووە.
پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ بە هۆی بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و هاتنە پێشەوەی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابووریەکانی وەستا بوون.



