کوردستانگرنگ

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی ستراتیژی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ (چوارشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ئەندازیار ئاری ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ بەربەستە داراییەکان و خەرجكردنی مافەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار و كێشە تەكنیكی و كارگێڕیەكانی پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ،‌ لەسەر بڕیاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی چارەسەركران و تیمەكانی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئێمەش ڕاسپێردراین بۆ جێبەجێكردنی، هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،بڕی 109.002.136.350 دینار  بۆ پرۆژەكە خەرج دەكرێت.

پرۆژەی ئاوی ئاكرێ‌ توانای بەرهەمهێنانی 3000  مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە،ڕێژەی 51% ی كردارەكی پرۆژەکە جێبەجێكراوە، بە جێبەجێكردنی بڕگەی بۆریش ڕێژەی ئەنجامدانی بەرز دەبێتەوە بۆ 82%،لەگەڵ ئەوەی كارە شارستانیەكانیشی 91% تەواو بووە.

پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ بە هۆی بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و  هاتنە پێشەوەی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابووریەکانی وەستا بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button