ته‌ندروستیجیهانگرنگ

ئەو ڤیتامینانەی لە وەرزی پایز پێویستن

ڤیتامینەكان بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستن و هەر یەكێكیان رۆڵی جیاوازی هەیە لەناو جەستەدا، كەم بونەوەی هەر ڤیتامینێك گرفتی تەندروستیی دروستدەكات، جەستە ناتوانێت خۆی ڤیتامین دروستبكات، پێویستە لە رێگەی ڤیتامین و تەواوكەری خۆراكییەوە وەریبگریت.

ئەو ڤیتامینانەی بۆ جەستەت پێویستن لە وەرزی پایزدا.

1. ڤیتامین D
بەهۆی ئەوەی خۆر كەمتر دەردەكەوێت لە وەرزی پایزدا، توشی كەمیی ئەم ڤیتامینە دەبین كە بۆ تەندروستی ئێسك و سیستمی بەرگری پێویستە، دەتوانیت لە رێگەی ماسی، زەردێنەی هێلكە و بەرهەمە سپیاییەكانەوە وەریبگریت.

2. ڤیتامین C
بەهۆی ئەم لەم وەرزەدا زیاتر ئەگەری هەیە توشی پەتای وەرزی و هەڵامەت بیت، پێویستت بە ڤیتامین C هەیە بۆ بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستە، دەتوانیت لە میوە مرزەكان، بیبەری شیرین و برۆكلی بەدەستی بهێنیت.

3. ڤیتامین A
رۆڵێكی زۆر باشی هەیە لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگری جەستە، لە سەوزە و میوە زەرد و پرتەقاڵییەكاندا هەیە.

4. ڤیتامین E
بۆ پێست زۆر گرنگە و یارمەتی گەشانەوەی دەدات، لە چەرەستاتدا هەیە، لەگەڵ سەوزە گەڵا تۆخەكانی وەكو سپێناغ و برۆكلی.

5. زینك
رێگری دەكات لەوەی توشی نەخۆشی بیت، لە ناوكی كولەكە، گۆشتی مانگا و گوێچكە ماسیدا هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button