توێژینەوەجیهان

چوار رێگەی سروشتیی بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان

ئازاری ددان یەكێكە لە بێزاركەرترین جۆرەكانی ئازار كە دەكرێت توشی كەمخەوی و كێشەی تەندروستیت بكات، دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە لە چەند پێكهاتەیەكی سروشتی ئازاری ددانت كەمبكەیتەوە.

1. زەیتی مێخەك
بە لۆكەیەك كەمێك زەیتی مێخەك بدە لەو ددانەی ئازاری هەیە و رێگە بدە چەند خولەكێك لەسەری بمێنێتەوە، چەند كاتژمێر جارێك دوبارەی بكەرەوە.

2. ئاو و خوێ
یەكێكە لە باشترین رێگەكان بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن، رۆژانە دوجار غەرغەرەی پێبكە، تەنانەت برینی ناو دەمیش چاك دەكاتەوە.

3. پاك-ی سارد بەكاربهێنە
دەتوانیت پاك (جەوەنە)ی سارد بۆ ددانت بەكابهێنیت، پێش نوستن ئەو لایەی روخسارت كە ئازاری هەیە ئەو ساردییەی لەسەر دابنێ، بەمشێوەیە سڕ دەبێت و ئازاری نابێت.

4. سەرت بەرز بكەرەوە
باشترە سەرت بە بەرزی بهێڵیتەوە، بەمشێوەیە خوێنی كەمتری بۆ دەچێت  و ئازاری كەمدەبێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button