
ئازاری ددان یەكێكە لە بێزاركەرترین جۆرەكانی ئازار كە دەكرێت توشی كەمخەوی و كێشەی تەندروستیت بكات، دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە لە چەند پێكهاتەیەكی سروشتی ئازاری ددانت كەمبكەیتەوە.
1. زەیتی مێخەك
بە لۆكەیەك كەمێك زەیتی مێخەك بدە لەو ددانەی ئازاری هەیە و رێگە بدە چەند خولەكێك لەسەری بمێنێتەوە، چەند كاتژمێر جارێك دوبارەی بكەرەوە.
2. ئاو و خوێ
یەكێكە لە باشترین رێگەكان بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن، رۆژانە دوجار غەرغەرەی پێبكە، تەنانەت برینی ناو دەمیش چاك دەكاتەوە.
3. پاك-ی سارد بەكاربهێنە
دەتوانیت پاك (جەوەنە)ی سارد بۆ ددانت بەكابهێنیت، پێش نوستن ئەو لایەی روخسارت كە ئازاری هەیە ئەو ساردییەی لەسەر دابنێ، بەمشێوەیە سڕ دەبێت و ئازاری نابێت.
4. سەرت بەرز بكەرەوە
باشترە سەرت بە بەرزی بهێڵیتەوە، بەمشێوەیە خوێنی كەمتری بۆ دەچێت و ئازاری كەمدەبێتەوە.
Facebook Comments Box