رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

گەڕی دووەمی دیالۆگی نیشتمانی عێڕاق دەستیپێکرد

 بەسەر پەرشتی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق، گەڕی دووەمی دیالۆگی نیشتمانی نێوان هێز و لایەنە سیاسسیەکانی عێڕاق لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد. “ئازانسی هەواڵی عێڕاقی” لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی گواستۆتەوە، لەسەر داوای مستەفا کازمی دیالۆگی نیشتمانی عێڕاقی نێوان هێز و لایەنە سیاسسیەکانی عێڕاق ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ( ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، بەسەرپەرشتی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق بۆ چارەسەری قەیران و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی عێڕاق بە دیالۆگ.لایەنە سیاسسیەکانی عێراق بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە.

باڕبرا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئاژانسی هەواڵی عیڕاقی- INA” ڕاگەیاندووە ” یدارەی ئەمریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ رووداوە سیاسیەکانی عێراق دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەنگی “موقتەدا سەدر” ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرکردەکانی دیکە دەبێ ببیسترێت”

وینە” INA. باڕبرا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، (٣ی ئەیلووی ٢٠٢٢) بە ١٠ خاڵ داوای چارەسەر کیشەکانی عێڕاقی کردووە و هەروەها داودەکات بە گفتووگۆ کێشەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی عێڕاق چارەسەر بكرێن.

دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان “ڕەوتی سەدر” و ” چوارچێوەی هەماهەنگی” شیعەکان، نەیانتوانی حکوومەتی پیکبهێن و بەمەش عێڕاق کەتە نائارمی و لایەنگرانی مووقتەدا سەدر چوونە ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵەخانەی پەڕلەمانی عێڕاقیان دەستبەسەرداگرت.

لە دواین گرژییەکانی لاینگرانی سەدر و چەکدارانی حەشدی شەعبی، ٣٠ کەس کووژران زیاتر لە سێ سەد کەس برینداربوون.  

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button