کوردستانگرنگ

شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسێکی کورد ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی 12ی 2023، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، رۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتوو 22 و 23 ئه‌م مانگه‌، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و سەرەتاش بە شێوەیەکی لاواز و رۆژی شەممە کاریگەری زیاد دەکات بە شێوەی بارانی بەردەوام.

ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو، لەسەر ناوچە شاخاویەکان و لە ناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند دەبێ و لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر ده‌بارێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button