
کەشناسێکی کورد ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ناوچەکانمان دەگرێتەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 18ی 12ی 2023، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، رۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتوو 22 و 23 ئهم مانگه، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و سەرەتاش بە شێوەیەکی لاواز و رۆژی شەممە کاریگەری زیاد دەکات بە شێوەی بارانی بەردەوام.
ئهوهی خسته ڕوو، لەسەر ناوچە شاخاویەکان و لە ناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند دەبێ و لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر دهبارێت.
Facebook Comments Box



