كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25ـی شوباتی ئهمساڵ ئەنجام بدەین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25 شوباتی 2024 ئەنجام بدەن.
د. عیماد جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ (کوردستان24) رایگەیاندووە: “بەهۆی داخستنی بریارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر کورسی پێکهاتەکان بۆ 21ی ئهم مانگه، کۆمیسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات.”
گوتیشی: “دانیشتی دادگای فیدراڵی بۆ 21ی ئهم مانگه دواخراوە و بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کورسی پێکهاتەکان، ئەو ماوەیەی لەبەردەم کۆمیسیۆنە ناتوانێت ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بکات.”
هەروەها بەرپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستووەتە روو کە بە فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادارکردووەتەوە و داوایان کردووە بەڕێککەوتن وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.