
شارەزایەکی کەشناسی کاتی هاتنی شوپۆلێکی بەفر و سەرماوسۆڵەی ڕاگەیاند.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند: لەئەنجامی لەنگەرگرتنی نزمەپۆشەکانی زەریای ئەتڵەسی بە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاستەوە و چالاکبوونەوەیان بە ڕووی وڵاتانی شام و عێراق و تورکیا لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمەوە 10/1/2024 شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەھۆی دابەزینی بارستەھەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەر باکوور و رۆژھەڵاتی ئەوروپا و کاریگەریی لاوازی لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان، لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەدا، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 5 تا 6 پلە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزم دهبێتهوه، شەپۆلێکی چڕی بەفربارینیش ناوچە سنووری و شاخاوییەکان دهگرێتەوە، کە لە بەرزی زیاتر لە 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوهن، ئەگەری ناوبەناو بارینی بەفر و باران دەبێت و لە بەرزیی زیاتر لە 1500 مەتریش بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما بەفر بە شێوەیەکی تەواو دەبارێت، بە گشتی ماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە پێشبینی دەکرێت لەسەر ناوچەکانمان تا رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە بخایەنێت و ئەگەری بارینی بارانێکی باش لەسەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی كوردستاندا و بارینی بەفرێکی باش لەناوچە شاخاوییەکان لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا دهبێ.
ئاراس جهبار، ڕایگهیاندووه: لەماوەی ئەم شەپۆلەدا ئەگەری بەفربارین بۆ سەنتەری پارێزگا و شارەکانی ھەرێمی كوردستان لاوازە و پێشبینیی ناکەین بەفر لە ناوەندی شارەکان و ناوچە نزمەکاندا ببارێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکاندا لەبەرزی 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەرەکان کراوە دەبێت.



