کوردستانگرنگ

كاتی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی باران و به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌ ڕاگه‌یاندرا

شارەزایەکی کەشناسی کاتی هاتنی شوپۆلێکی بەفر و سەرماوسۆڵەی ڕاگەیاند.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لەئەنجامی لەنگەرگرتنی نزمەپۆشەکانی زەریای ئەتڵەسی بە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاستەوە و چالاکبوونەوەیان بە ڕووی وڵاتانی شام و عێراق و تورکیا لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمەوە 10/1/2024 شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەھۆی دابەزینی بارستەھەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەر باکوور و رۆژھەڵاتی ئەوروپا و کاریگەریی لاوازی لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان، لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەدا، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 5 تا 6 پلە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزم ده‌بێته‌وه‌، شەپۆلێکی چڕی بەفربارینیش ناوچە سنووری و شاخاوییەکان ده‌گرێتەوە، کە لە بەرزی زیاتر لە 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوه‌ن، ئەگەری ناوبەناو بارینی بەفر و باران دەبێت و لە بەرزیی زیاتر لە 1500 مەتریش بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما بەفر بە شێوەیەکی تەواو دەبارێت، بە گشتی ماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە پێشبینی دەکرێت لەسەر ناوچەکانمان تا رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە بخایەنێت و ئەگەری بارینی بارانێکی باش لەسەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی كوردستاندا و بارینی بەفرێکی باش لەناوچە شاخاوییەکان لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا ده‌بێ.

ئاراس جه‌بار، ڕایگه‌یاندووه‌: لەماوەی ئەم شەپۆلەدا ئەگەری بەفربارین بۆ سەنتەری پارێزگا و شارەکانی ھەرێمی كوردستان لاوازە و پێشبینیی ناکەین بەفر لە ناوەندی شارەکان و ناوچە نزمەکاندا ببارێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکاندا لەبەرزی 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەرەکان کراوە دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button