رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

عێڕاق چاوەڕێی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٧ی ئەلوولی ٢٠٢٢، بڕیارە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردی پێشوەخت، کۆببێتەوە و بڕیاری خۆی بدات. ئەمەش دوای ئەوەی چوارجار لە دواخستنی، ئەمڕۆ دوا وادە دەبێت.

دوای ئەوەی، هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی کە پێکهاتبوون لە: ” ڕەوتی سەدر” و پارتی دیموکراتی کوردستان و ” هاوپەیمانی سەروەری” کە خەمیس خەنجەر سەرکردایەتی دەکات و” هاوپەیمانییەتەکەی  محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئێستای پەڕلەمانی عێڕاق، نەیان توانی سەرۆککۆمار هەڵبژێرن و حکومەتی نوێی عێڕاق پێکبهێنن. موقتەدا سەدر داوای یاسایی لە هەر یەک لە سەرۆککۆمار، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق لەو دادگایە تۆمارکرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

دوای ئەوەی، دادگای فیدڕاڵی چوار جار دواخستن، ئەمڕۆ دوا وادەی بڕیاردان دەبیت بۆ ئەم دۆسییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button