
لافاو چووەتە ناو چەند فەرمانگەیەکی حکومی لە سلێمانی و زیانێکی زۆری داوە.
لەنێویاندا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ، کە زیان بەر مامەڵەی خەڵکیش کەوتووە.
بەرپرسانی سلێمانی ڕێگە نادەن لە میدیاکانەوە پیشان بدرێت.
میدیا مەگەزین بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆیی لایە، بەڵام لەبەر ئەوەی کارمەندانی فەرمانگەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوە نەبن بڵاوی ناکاتەوە.
زۆربەی ئەو فەرمانگانەی کە دەکەونە ناوچەکانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین و بەکرەجۆ، ڕووبەڕووی زیانی لافاو بوونەتەوە. تا ئەم درەنگانی شەوە کارمەندی فەرمانگەکان ئیزن نەدراون بڕۆنەوە.
یەکێتی ڕێگەی نەداوە لافاو لە سلێمانی نیشان بدرێ و لە مەڵبەندی ڕێکخستنەوە فەرمان بە بەڕێوبەری فەرمانگەکان کراوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە میدیاکاران نەدرێت وێنە و ڤیدیۆی فەرمانگەکان بگرن.
Facebook Comments Box



