کوردستانگرنگ

لافاو چووەتە ناو چەند فەرمانگەیەکی حکومی لە سلێمانی

‎لافاو چووەتە ناو چەند فەرمانگەیەکی حکومی لە سلێمانی و زیانێکی زۆری داوە.

‎لەنێویاندا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ، کە زیان بەر مامەڵەی خەڵکیش کەوتووە.

‎بەرپرسانی سلێمانی ڕێگە نادەن لە میدیاکانەوە پیشان بدرێت.

‎میدیا مەگەزین بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆیی لایە، بەڵام لەبەر ئەوەی کارمەندانی فەرمانگەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوە نەبن بڵاوی ناکاتەوە.

زۆربەی ئەو فەرمانگانەی کە دەکەونە ناوچەکانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین و بەکرەجۆ، ڕووبەڕووی زیانی لافاو بوونەتەوە. تا ئەم درەنگانی شەوە کارمەندی فەرمانگەکان ئیزن نەدراون بڕۆنەوە.

یەکێتی ڕێگەی نەداوە لافاو لە سلێمانی نیشان بدرێ و لە مەڵبەندی ڕێکخستنەوە فەرمان بە بەڕێوبەری فەرمانگەکان کراوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە میدیاکاران نەدرێت وێنە و ڤیدیۆی فەرمانگەکان بگرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button