بۆ یەکەمجار زیارەتکاران لە کوردستانەوە دەگەنە نەجەف
مەزندە دەکرێت ئەم ساڵ نیوملیۆن زیارەتکاری شیعەی ئێڕان لە دەروازی سنووری “حاجی ئۆمەران” بۆ یادی چلە ” ئەربەعین”ی ” حوسێن کوڕی عەلی” بێنە باشووری کوردستان و لێرەشەوە بەروە شارەکانی نەجەف و کەربەلابەڕێ بکەون.
لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوەخۆ و لیژنەیەک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ” حاجی ئۆمەران” و بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر سەرپەرشتی پێشوازیکردنی زیارەتکاران دەکەن.
لیژنەکانی پێشوازیکردن مەزندەی ئەوە دەکەن، ڕؤژانە بیست هەزار زیارەتکار لە دەروازی سنووری ” حاجی ئۆمەران” بێنە هەرێمی کوردستان و لێرەشەوە بە رەو شارەکانی ” نەجەف” و ” کەربەڵا” بەرێ بکەون.
بۆ ئەو زیارەتکارانەی لە ١٢ی شەو دەگەنە باشووری کوردستان، خزمەتگووزارییەکانی وەک: ئاوی خواردنەوە، شووێنی حەوانەوە، بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندرووستی لە شووێنی ” پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر” لە ناو پارکی “پارکی سامی عەبدولڕەحمان” بێ بەرامبەر پێشکەش بە زیارەتکاران دەکرێت. بۆ ئەوانەی لە بەیانی و نیوەڕۆوە دەگەنە جێ، ڕاستەوخۆ بۆ شارەکانی باشووری عێڕاق دەکەونە ڕێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ” ئیسماعیل مینەخان” بەرێوەبەری گشتی گەشتوگووزاری هەولێر، ڕایگەیاند: مەزندە دەکرێت ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار گەشتیار لە دەروازەی سنووری ” حاجی ئۆمەران”ەوە بێنە باشووری کوردستانەوە.
بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، ئەوەی ئاشکراکرادووە، ئەم پڕۆسەیە تا ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت، دوای کۆتای هاتنی مەراسیمەکان زیارەتکاران لە بازگەی ” شێڕاوە ” و تێرمیناڵی نێودەوڵەتی هەولێر لە وێشەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.
پەیڕەوانی مەزهەبی شێعە، بۆ یادی چلەی کوژرانی ” حوسێن کوڕی عەلی” کە بە “ئیما حوسێن” ناودەهێندریت. مەزاری ئیمانانی شیعە لە شارەکانی ” نەجەف” و کەربەلا” و ” سامەڕا” ساڵانە ملیۆنان زارەتکار ڕوویتێدەکەن.