رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە، 7/3/2024 بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.
Facebook Comments Box