جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
لەیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئێلس’ یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکاتەوەو دەڵێت: “پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەکەین”
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە تیایدا پێنج هەزار هاووڵاتی کورد کوژران و 10هەزاری دیکەش برینداربوون، هەربۆیە ئەمەریکا لەم رۆژەدا جەخت لەپشتیوانییەکانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی ئارام و دیموکرات و خۆشگوزەران.
Facebook Comments Box