رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئێران هۆشداری دەداتە یەکێتی

ئێران هۆشداری دەداتە یەکێتی و دەڵێت، هەڵبژاردنی کوردستان بەبێ پارتی ناکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکانی میدیا مەگەزین، شاندێکی کۆماری ئیسلامی سەردانی سلێمانییان کردووە و ڕاستەوخۆ بە بافڵ تاڵەبانییان گوتووە “پێویستە هەڵبژاردن دوا بخرێت و بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن ناکرێت”.

لەمبارەیەوە، یەکێتیی نیگەرانی خۆی لە ڕاسپاردەی شاندەکەی ئێران دەربڕیوە، بۆیەش ئەمڕۆ بە پەلە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی كراوە و بەم زووانە ڕاگەیێنراوێك بڵاو دەکاتەوە. 

شاندەکەی ئێران ئەوەشی بە یەکێتی نیشتیمانیی گوتووە” پارتی هێزێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و نابێت بێ ئەو پارتە هەڵبژاردن بکرێت”.

هەر ئەمرۆش چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان “گرنگە”، بۆیە دژی دواخستنی نین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پارتی و پێكهاتەكان نیگەرانن لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تێبینییان هەیە، بەوهۆیەوە هەڵبژاردن دواخراوە و تەنیا ماوەتەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێم مەرسوومی هەرێمی بۆ دەرکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button