جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەمریکا داوایەک لە هەرێمی کوردستان دەکات

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەکات.

ئەلینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە ئێکس نووسیویەتی: ئێمە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە بڕیارە لە 20ـی ئۆکتۆبەر بکرێت.

ئەو باڵیۆزە داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات، هیچ دواخستنێکی دیکە ڕوونەدات و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت. 

دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێکی فەرمی ڕێککەوتی 20-10-2024ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button