جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی بەریتانیا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکاران دەکات.
ڕۆژی (5ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: “بەڕێز کییەر ستارمەر؛ پیرۆزباییتان لێدەکەم بە هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا”.
Facebook Comments Box