کوردستانگرنگ

کردنەوەی لایڤ لە تیکتۆک سنووردار دەکرێت

ئاسایشی هەولێر لەمەدوا لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات و بەڵێننامە و پەنجەمۆر بەچەند کەسێک پڕدەکاتەوە.

موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر لەبارەی سنوردارکردنی لایڤی تیکتۆک، گوتی: چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایڤەکانیان قسەی نەشیاویان دەکرد و ئادابی کۆمەڵایەتییان دەشێواند، ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر پابەند نەبن لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێن.

بەمجۆرەش لەمەودوا ئاسایش لایڤەکانی  تیکتۆک سنووردار دەکات، بەم هەنگاوەش ڕێگە لە تێکدانی ئادابی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزان دەگیرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button