ئاسایشی هەولێر لەمەدوا لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات و بەڵێننامە و پەنجەمۆر بەچەند کەسێک پڕدەکاتەوە.
موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر لەبارەی سنوردارکردنی لایڤی تیکتۆک، گوتی: چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایڤەکانیان قسەی نەشیاویان دەکرد و ئادابی کۆمەڵایەتییان دەشێواند، ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر پابەند نەبن لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێن.
بەمجۆرەش لەمەودوا ئاسایش لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات، بەم هەنگاوەش ڕێگە لە تێکدانی ئادابی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزان دەگیرێت.
Facebook Comments Box