رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکەی سەر ئاستی عێراق دەکات

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیران بارزانی گەیاندە قوتابیی (کاردۆ فەرحان عەبدولکەریم)، یەکەمی سەر ئاستی عێراق کە لە پارێزگای کەرکووکە، لە خوێندنی کوردییە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پەیامی پیرۆزبایی جەنابی سەرۆکوەزیران بارزانیمان گەیاندە قوتابیی کاردۆ  فەرحان عبدالکریم، یەکەمی سەر ئاستی عێراق کە لە پارێزگای کەرکووکە، لە خوێندنی کوردییە. 

 وەزیری پەروەردە دەڵێت: پیرۆزبێت لە کەرکووک، پیرۆزبێت لە خوێندنی کوردی  و بەهیوای سەرکەوتن بۆ  گشت قوتابییانی کەرکووک، سوپاس بۆ مامۆستا ئازیزەکانمان لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button