ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە هەولێر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتی، “بڕیارەکەمان پێگەیشتووە و لە ئایندەیەیکی نزیکدا شوێن بۆ نووسینگەی کۆمپانیاکان دابین دەکەین و دەستبەکار دەبن”.

حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی مۆڵەتیان بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر وەرگرتووە و لە نێو فڕۆکەخانە نووسینگە دەکەنەوە، 48 کۆمپانیای ناوخۆش ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتیان تەواوکردووە و تەنیا ڕەزامەندی بانکی ناوەندییان ماوە.

هەر گەشتیارێک لە کاتی گەشتکردندا دەتوانێت تاوەکو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت، واتە 100 دۆلار بە 132هەزار دینار، مانگانە تەنیا یەک جار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button