رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بەفەرمی دەزگا میتی تورکی ناسنامەی کوژراوەکانی سەیدسادقی ئاشکرا کرد

ڕۆژی 23ـی ئابی 2024 بە دروستی کاتژمێر 11:30 بەیانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سەیدسادق بە ئامانج گرت کە تێیدا دوو بەرپرسی پەکەکە و شۆفێرێک کوژران.

هەر ئەوکات دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند کە کوژراوەکان چەکداری پەکەکە بوونە و بۆیە بە ئامانج گیراون بەڵام میدیای یەکێتیی و پەکەکە ڕەتیان کردەوە چەکداربن و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ڕۆژنامەنووسن، ئەمڕۆ بەفەرمی میتی تورکیا وێنەی کوژراوەکانی بە جلی سەربازی پەکەکە لە قەندیل لە هاوشانی موردا قەریلان بڵاوکردووەتەوە.

ناسنامەی کوژراوەکان؛ 

گوڵستان تارا تەمەنى 40 ساڵە وخەڵکى شارى باتمانە لە باکوورى کوردستان، هێرۆ ئیبراهیم تەمەنى 27 ساڵە خەڵکی گەرمیانە لەگەڵ شۆفێرەکەیان بوونە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button