رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

ئێران سزای  بڕینی پەنجەکان جێبەجێ دەکات

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی ئێران سزای “بڕینی پەنجە”ی بەسەر ٨ لە بەندکراوانی جێبەجێ دەکات.

دوای هۆشداری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حوکمی بڕینی (چوار پەنجەی) بەندکراوێکی تەمەن ٢٨ساڵ بە ناوی “موڕتەزا جەلیلی” بە تاوانی (دزی) جێبەجێکرد.

بەگوێرەی زانیارەکانی ڕاپۆرتی ” تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان”. چەند مانگی رابردوو، سزای بڕینی پەنجە بەسەر زیندانییەکی تری بەندیخانەی “ئیڤین”ی شاری تاران بە ناوی ” بهرووز مرادی” جێبەجێ کراوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ” تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان”، ئاماژەی بە ناوی ئەو بەندکراوانە دراوە کەوا سزای “بڕینی پەنجە” بەسەر یان جێبەجێ کراوە یا بڕیار جێبەجێ بکرێت.

سەرەڕای هۆشدارییەکانی: نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی ” لێبووردنی نێودەوڵەتی” و چەندین ڕێکخراوی تری مافی مرۆڤ. سزاکانی وەک ” لێدان بە قامچی. بڕینی دەست و پێ و پەنجەکان.  بەردبارانکردن (ڕەجم)” لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوام جێبەجێ دەکرێت.

 “راوینا شەمداسانی” وتەبێژی نووسینەگی مافی مرۆفی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاندووە “بەگوێرە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مڕۆڤ. زیاتر لە ٢٣٧ کەس کە زۆرینەیان لە چینی هەژاری کۆمەڵگان، لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردووە بە سزای ” بڕینی ئەندامێکی جەستە” سزادراوون. بەلایەنی کەمەوە ١٢٩ سزایان جێبەجێ کراوە”

ئێران جێبەجێکردنی سزای “بڕینی ئەندامێکی جەستە” وەک: پەنجەکان، پێ یا دەست. بە ئامێری “گیووتین” جێبەجێ دەکریت.

ئێران ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیماننامەی گەردوونی مافەکانی مڕۆڤی واژووکردووە.

بەگوێرەی بەندەکانی پەیماننامەی مافەکانی مڕۆڤ: ئەشکەنجە و سزای نامڕۆڤان و سووکایەتیکردن، بە هەرمڕۆڤێک

ڕێگە پێ نەدراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button