رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عێراق کۆدەبنەوە

هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عێراق، پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت تاوەکو 12 یەکلایی دەکەنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و پرسی مووچە تاوتوێ بکەن.

ئاوات شێخ جەناب بەسەرۆکایەتیی شاندێکی دارایی، بە جیا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی و شاندی دارایی یاوەریان کۆببێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی بودجە و چارەسەری گرفتەکانی پرسی مووچە دەخرێتەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت تاوەکو 12 یەکلایی دەکرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، لە دوێنێنوە هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button