رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
دوکەڵێکی چڕی ژەهراوی بەرەو هەرێمی کوردستان دێت

میدیای عێراقییەکان بڵاویان کردوە:
“ئەو دووکەڵ و بۆنی گۆگردەی کە زۆرجار هەندێک ناوچەی بەغدای پایتەخت دەگرێتەوە، لە دەرئەنجامی فڕێدانی ئەو خۆڵ و خاشاکەیە لە شوێنی سەربازگەی کۆنی ڕەشید لە باشووری پایتەخت”.
هاووڵاتییان پێشتر بانگەوازیان بۆ دەزگا حکومییە کردووە سەبارەت بە “دەردانی گازی پەیوەست بە سووتاندنی پاشماوەکان لە شوێنی پێشووی سەربازگەی ڕەشید”، کە لە ئەستۆی شارەوانی بەغدایە و شوێنەکەش دەکەوێتە سەر ڕێگای خێرای نێوان ناوچەی کەرادە و زەعفەرانییە لە تەنیشت ڕەسافەی بەغدا.
لە ئاستێکی هاوتەریبدا، دووکەڵی چڕ و خنکێنەر لە باکووری بەغداوە تا ڕۆژهەڵاتی شارەکە داپۆشیوە، ئەو دوکەڵە بەرەو پارێزگای دیالە تا سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دێت.
Facebook Comments Box



