رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشەکەی ئەنقەرە

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت لە هێرشەکەی ئەنقەرە پێنج کەس کوژراون و 14 کەسیش بریندارن.

عەلی یەرلیکایا، وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەى سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئەنقەرە، پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و 14 کەسى دیکە بریندارن.

هاوکات، میدیاى تورکیا ئاشکرایکردووە، ئەو سێ کەسەى هێرشەکەیان ئەنجامداوە دووانیان کوژراون.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـى 10ـى 2024، لە شارۆچکەی قەهرەمان کازانی ئەنقەرە هێرشێک کرایەسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا ناسراو بە “توساش”، وەزیرى ناوخۆى تورکیا هێرشەکەى بە تیرۆرستى ناوبرد.

بەگوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، چەکدارەکان چەند کەسێکیان بە بارمتە گرتووە و تاوەکو ئێستا رووبەڕووبوونەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button