رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پەکەکە بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە ڕاگەیاند

پەکەکە دەڵێت، ئەم هێرشەی ئەنقەرە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و هیچ پەیوەندی بە رۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەوە نییە.

نەپەگە بەشی سەربازیی پەکەکە، کە فەرماندەکەی موراد قەرەیلان، سەرکردەی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستانە لە راگەیێندراوەکەدا رایگەیاندووە، “چالاکی فیدایی 23-10-2024، لە کاژێر 15:30ـی ئەنقەرە” لە بەرامبەر ناوەندی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لەلایەن تیمێکی “سەربەخۆ”ی هێزی نەمرانەوە کراوە.

نەپەگە لە راگەیێندراوەکەدا چالاکییەکەی بە “مێژوویی و رۆحی فیدایی ئاپۆیی” پێناسەکردووە. راشیگەیاندووە، “ئەم چالاکییە لەلایەن هاوڕێیانمان (مینە سەڤژین ئالچیچەک ناسراو بە ئاسیا عەلی، عەلی ئۆرەک ناسراو بە رۆژگەر هێلین)ـەوە کراوە”.

مینە سەڤژین ئالچیچەک ناسراو بە ئاسیا عەلی (لای چەپ) و عەلی ئۆرەک ناسراو بە رۆژگەر هێلین (لای راست).

ناوەندی پاراستنی گەل دەڵێت: “ئەم چالاکییە پێش ماوەیەکی زۆر پلانی بۆ دانراوە و هیچ پەیوەندی بە رۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەوە نییە کە لە تورکیادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.

دوای هێرشەکە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا  رایگەیاند، پێنج کەس کوژراون و 22 کەس بەرزبووەوە. 

عەلی یەرلیکایا، ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە تایبەتەکانی جەندرمە، ئاسایش و کۆماندۆ، توانییان هەردوو هێرشکارەکە بکوژن، کە یەکێکیان ژن و دووەمیان پیاو بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button