رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیرۆ ئاراکاوا بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .
بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر ، پێزانیبی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.
Facebook Comments Box



