رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانهەواڵ

نێچرڤان بارزانی: شاژنە ئیلیزابێت هەر وەک سەرچاوەی سەقامگیری دەمێنێتەوە

بۆ پرسەو سەرەخۆشیکردن. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. سەردانی کوونسوڵخانەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای لە هەولێر کرد و یاداشتی ماتەمینی بۆ کؤچی دوای شاأنە “ئیلیزابێتی دووەم” لە دەفتەری یادەوەرییەکان پەیامێکی هاوخەمی تۆمارکرد.

پێگەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردۆتەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە سەردانێکی دا بۆ کوونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە دەفتەری یادەوەرییەکانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوای ساژنە ئیلیزابێتی دووەم تۆمارکرد.

لە پەیامەکەی بارزانی دا هاتووە “شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بە درێژایی حەوت دەیە لە حوکمڕانییەکەی وەک چرایەکی بەهێز و سەرچاوەی سەقامگیری دەمێنێتەوە”

ئیلیزابێتی دووەم

ئیلیزابێتی دووەم ٨ی ئەیلووی هەفتی ڕابردوو دوای ٧٠ساڵ حووکمڕانی لە تەمەنی ٩٦ساڵی کۆچی دوایکرد و چاڕڵزی کوڕی وەک پاشای بەریتانیا دەستەڵاتی گرتە دەست.

شا چاڕڵزی سێیەم

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button