رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

بکوژی ڕۆژنامەنووسەکەی بەغدا دەستگیر دەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی ڕۆژنامەنووس لەیس محەممەد ڕەزا دلێمی ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق ڕاگەیاند.

شەوی چوارشەممە 12-3-2025 ڕۆژنامەنووس لەیس محەممەد ڕەزا دلێمی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی عەرەسات لە بەغدا بەهۆى شەڕ و دەمەقاڵێى لەگەڵ پاسەوانی بەرپرسێک کوژرا.

میقداد میری، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزێکی هەواڵگری دیوی ڕەسافەی شاری بەغدا توانییان بکوژی ڕۆژنامەنووسەکە  دەستگیر بکەن.

 پێشتر لیوا وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووپاتیکردەوە، ڕێوشوێنی توندیان بۆ دەستگیرکردنی بکوژی ڕۆژنامەنووس لەیس محەممەد ڕه‌زا گرتووەتەبەر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button