جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راست

بۆ جاری سێیەم ئەمریکا و ئێران کۆدەبنەوە

دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە دووەم گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان  ئەمریکا و ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، بڕیارە سێیەم گەڕی دانوستاندنەکان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە عومان بکرێت.

 ڕۆژی شەممە 19-4-2025، گەڕێکی دیکەی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بە نێوەندگیریی عومان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە دانوستاندنەکان بونیادنەر و ئەرێنی بوون.

 بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، شاندە تەکنیکییەکانی  ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆببنەوە  و دواتر شاندە دیپلۆماسییەکان کە پێکدێن لە عەباس عێراقچی و ستیف ویتیکۆف، رۆژی شەممەی داهاتوو هەر لە هەمان وڵات دانوستاندن دەستپێبکەنەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانوستاندنەکان ڕایگەیاند: “ئەم جارەش کۆبوونەوەیەکی باش بوو و  دانوستاندنەکان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. توانیمان بگەینە ئەنجامێکی باشتر لەبارەی هەندێک بنەما و ئامانج. هاوکات بڕیاردرا کە دانوستاندنەکان بەردەوام بن و بچنە قۆناخی داهاتوو”.

 وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل، پێیانوایە ئێران لە هەموو کات نزیکترە  لە دروستکردنی چەکی  ئەتۆمی. بەڵام ئێران دەڵێت دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەیان نابن و تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتی پەرەی پێدەدات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button