
بەهۆکاری ئەوەی سەلامەت نین و بارودۆخیان لەبار نییە بۆ گەشتکردن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی گەشت بۆ 21 وڵات نەکەن.
ئەمریکا لە چوار ئاستدا ڕێنمایی بۆ هاووڵاتیانی دەرکردووە پەیوەست بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات؛ یەکەمیان داوا دەکات، ڕێوشوێنی خۆپارێزیی سروشتی بگرنەبەر تاوەکو ئاستی چوارەم کە داوا دەکات “گەشت” بۆ بەشێک لە وڵاتان نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند فاکتەرێکی کردووەتە پێوەر بۆ پۆلێنکردنی ئەو وڵاتانە، وەکو: تاوان، تیرۆر، نائارامیی مەدەنی، مەترسیی دەستبەسەرکردنی ناڕەوا، تەندروستی، ئەگەری کارەساتی سروشتی و بارودۆخی ئێستای وڵاتان.
ئەو وڵاتانەش بریتین لە؛ عێراق، ڕووسیا، ئۆکراینا، یەمەن، ئێران، باشووری سوودان، سووریا، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ئەفغانستان، لوبنان، کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا، هایتی، لیبیا، سۆماڵ، میانمار، مالی و سوودان.