رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

ئەژی ئەمین.. بە سەرپەرشتی مام جەلال گروپی دژە تیرۆرمان دامەزراند

ئەژی ئەمین لە ساڵیادی ڕووداوەکانی ١١ ی سێپەمبەر لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی داناوە و باس لەوە دەکات ” لە پاش ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر هەستاین بە دامەزراندنی گروپی دژە تیرۆر (سی تی جی) بە سەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال و سەرۆکایەتی بەڕێز هەڵۆ برایم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی وەکو جێگری و ئەندامێتی برای بەڕێزم کاک شێخ لاهور “

هەر لە پۆستەکەی ئەژی ئەمین، ناوی چەند کەسێکیتر هێنراوە کە وەک ئەندامی دامەزرێنەری گروپی دژەتیرۆر ناوبراون ئەوانیش ( ڕۆژ بەهجەت، سمکۆ هەڵمەت، شوان فەوزی، باوەنور کەرکوکی، پۆڵاد شێخ جەنگی و حەسەن فارس ) جێی ئاماژە پێکردنە ئەژی ئەمین لە پۆستەکەی ناوی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی دوورخراوەی یەکێتی بە پێشناوی ” برای بەڕێز ” هێنراوە و ناوی پاڤڵ تاڵەبانی بە تەنها ناوی خۆی هێناوە. ئەمە لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەژی ئەمینی سەرۆکی دەزگای زانیاری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و سەرقاڵی بە دەستهێنانی مەڕسومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانن بۆ جەلال شێخ ناجی بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەژی ئەمین وەکو سەرۆکی دەزگای زانیاری دەسبەکار بێت.

کێشەکانی نێوان پاڤڵ تاڵەبانی و ئەژی ئەمین دوای ئەوە دێت لە دوای رووداوەکانی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی دێت لە ٨ تەمووزی ساڵی ڕابردوو.

دەقی بڵاوکراوەکەی ئەژی ئەمین..

لەپاش ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر هەستاین بە دامەزراندنی گروپی دژە تیرۆر (سی تی جی) بە سەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال و سەرۆکایەتی بەڕێز هەڵۆ برایم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی وەکو جێگری و ئەندامێتی برای بەڕێزم کاک شێخ لاهور و مامۆستا ئەژی ئەمین و کاک ڕۆژ بەهجەت و کاک سمکۆ هەڵمەت و کاک شوان فەوزی کاک باوەنور کەرکوکی و کاک پۆڵاد شێخ جەنگی و فەرماندەکانی دژەتیرۆر برای بەڕێز جەمال ڕەش هەڵەبجەیی و خوالێخۆشبوو حەسەن فارس. لەو ڕێگەیەوە هەوڵی بێوچانمان داوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم. تاوەکو ئێستاش دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگریەکانمان لە کوردستان بەردەوامین لەو پڕۆسەیە.

‎لە ساڵیادی هێرشە تیرۆریستیەکانی ١١ی سێپتەمبەردا، لەگەڵ هاوپەیمانانمان بەردەوام دەبین بۆ ڕیشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بە تیرۆریزم و ئەو هێزانەی بە خوێندنەوەی هەڵە بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەیانەوێت شەرعیەت بدەن بە کردەی نامرۆڤانەو بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بێتاوان.

سەری ڕێز دادەنەوێنم بۆ قوربانیانی هێرشە تیرۆریستیەکانی ١١ی سێپتەمبەر و هەموو شەهیدانی دەستی تیرۆر و ئەوانەی لە ڕێگای ڕزگاری کوردستان خۆیان بەخت کردووە.

سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەوانەی بەردەوامن لە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button