چارەنووسی ئاسمانی عێراق دیاری‌کرا

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق دەڵێت، ئاسمانی عێراقیان له‌ناوچه‌كانی باشور به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق وتی، لە ژێر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەکان بۆ ناوچەکانی باشووری وڵات کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاسمانی وڵات بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا لە سەرتاسەری عێراقدا.ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی ١٢ رۆژە بەهۆی هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە بۆ سەر یەکتری بووە چەند وڵاتیک گەشتی ئاسمانی وڵاتەکانیان راگەیان و عێراقیش یەکێک بوو لەو وڵاتانە.