ته‌ندروستیکوردستانگرنگهەواڵ

تەرمەکانی ئاگرەکەی کوت چۆن دەناسرێنەوە؟

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هایپەرمارکێتێک لە شاری کوت لە ناوەندی پارێزگای واست، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 61 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 14 تەرمیش بەهۆی سووتانەوە نەناسراونەتەوە.

بەپێی ئەکادیمیای پشکنینی نێودەوڵەتی، تاکە رێگەی وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنینی DNA لە جەستەی سووتاو، ئێسکەکانە، چونکە ئێسک یاخود ددانەکان بەرگەی پلەی گەرمیی 666 پلەی سیلیزی دەگرن و دەتواندرێت DNAـیان تێدا دەستنیشانبکرێت.

واتا دەتواندرێت لە خانە و شانەکانی جەستە DNA وەربگیرێت، بەمەرجێک کە نەسووتابێت، بەڵام ئەوانەی کە دەسووتێن تەنیا لەڕێگەی ئێسک و ددانەکانەوە نموونەیان لێوەردەگیرێت بۆ ئەوەی پشکنینی DNAـیان بۆ بکرێت.

پڕۆفیسۆر هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک رایگەیاند، پێکهاتەی DNA لە پلەی گەرمیی 190پلەی سیلیزی تێکدەچێت و ناتوانرێت لە شانە ئاساییەکانی جەستە دەستنیشانبکرێت، بۆیە لە رێگەی وەرگرتنی نموونەی ئێسک، پشکنینی DNA بۆ تەرمی سووتاو دەکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کوت، زۆرینەی قوربانییەکانی نێو هایپەرمارکێتەکە، بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر ئەمڕۆ رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button