رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی: دەبێت بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و پهيوهندييهكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
Facebook Comments Box