رۆژههلاتی ناوهراستهەواڵ
دوو کرێکار لە کەرکوک خنکان

لەگەڕەکی دەروازی کەرکوک، دوو کرێکاری خاوێنکردنەوەی مەنهۆلەکان لەکاتی کارکردن خنکان.
پێنچشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025، سەرچاوەیەک ڕایگەیاند: کرێکارەکان کاتێک چونەتە نێو مەنهۆلەکان، ئۆکسجینیان نەماوە، بۆیە هەردوو کرێکارەکە گیانیان لەدەستداوەو تەرمەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشانە.
زاگرۆس جان وەلی، بەڕێوبەری ئاوەڕۆی کەرکوک رایگەیاند: کرێکارەکان سەر بەکۆمپانیایەکی تایبەتن بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی گەڕەکی دەرواز، دوو کرێکارەکە کارمەندی بەرێوبەرایەتی ئاوەڕۆنین
Facebook Comments Box