
دەرکەوت پاراستنی ئاو مەحاڵ نەبوو!
سەرقزل و خانزاد، زیارەت و بنەسڵاوە، دێگەڵە و ئەلیاوە، هەر ئەمان نا، 9 بەنداو و 23 پۆند، کە بە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار دروست کران، ڕێگرییان کرد لەو لافاوەی هەموو ساڵێک خەڵکی شار و وڵاتی ماندوو و تازێبار دەکرد!
دوین و گۆمەسپان، بەستۆڕە و دێوانە، خنس و ئاقوبان. تا پەنجا ساڵی ئایندە قەیرانی ئاو چارە دەکەن، ئەمانە بەنداوەکان بوون!
لەگەڵ پۆندەکان، جگە لە سوودی کشتوکاڵی و گەشتیاری، هەلی زیاتری کاریان ڕەخساند. گوندەکانیان ئاوەدان کردەوە، کاری ئاژەڵدارانیان ئاسانتر کرد. کەش و هەوای ناوچەکانیان فێنکتر کرد، ئاستی ئاوی ژێر زەوییان بەرزتر کردەوە، گەرنا لە ئایندە دەیکەن. کانیاو و کارێزەکان پڕ ئاو دەکەن. ساڵانە ڕێگری لە بەفیڕۆچوونی 41 ملیار مەتر سێجا ئاو دەکەن.
بە کورتی: واتە ئاسایشی ئاو دەپارێزن.
نابێت تەنها ئەمڕۆ ببینین، بەڵکو دەبێت ژێرخان بۆ گەشەی زیاتری داهاتوو بنیات بنێین، ببینە کارگەی بەرهەمهێنانی ئومێد، بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کۆتایی بە چیرۆکە کۆن و سوواوەکان بهێنین.
محەمەد ڕەفیق کوردی



