رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

یان سەقامگیری یان پارچە پارچە بوون

مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوەکانی پرۆسەی داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە پێشهاتێکی ئەرێنی ناو دەبات، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەکە پێویستە گشتگیر بێت. ئەوەشی ڕاگەیاندووە، عێراق دوو ڕێگەی لەبەردەستە یان سەقامگیری یان پارچە پارچە بوون و نائارامی.

 هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن، لە ئێستا دا لایەنە عێراقییەکانیش هەمان داواکاری ئەمریکایان هەیە و دەیانەوێت چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانیش ڕازی بوونە بە داواکاری چەکدانان.

 مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە ئێکس نووسیویەتی، ”داماڵینی چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق پێشهاتێکی ئەرێنییە و پێشوازی لێدەکرێت”.

ساڤایا ئەمانەشی نووسیوە:

٠ ئەم کارە تەنیا بە لێدوانی سادە ناکرێت، بەڵکو داماڵینی چەک پێویستە هەمەلایەنە بێت و لە چوارچێوەی پلانێکی نیشتمانی ڕوون بێت، دەبێت پرۆسەکە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرووپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت.

٠ بەگوێرەی دەستووری عێراق، هیچ لایەن و ڕێکخراو و تاکێکی سیاسی مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا نییە پێویستە بە شێوەیەکی یەکسان ئەم بنەمایە هەموو بەشەکانی عێراقدا جێبەجێ بکرێت.

٠ ئێستا عێراق لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە، دوو  بژاردەشی لە پێشە یان ئەوەتا دەتوانێت لەسەر ڕێگای سەروەری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی و سەروەری یاسا بەرەو پێشەوە بچێت، یاخوود دەتوانێت لە بازنەی پارچەپارچەبوون و نائارامی بمێنێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button