سەرۆک بارزانی، تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە کۆبوونەوەدان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (17-1-2026)، سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کرد و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
هەولێر جارێکی دیکە دەبێتەوە بە چەقی دیپلۆماسی و ناوەندی یەکلاکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریا. ئەم لوتکە سێقۆڵییە لە کاتێکدایە کە سووریا بە قۆناغێکی هەستیاری گۆڕانکاریی مەیدانیدا تێدەپەڕێت و پاشەکشەی هەسەدە لە لادێکانی حەلەب، پێویستیی بە داڕشتنی ستراتیژییەکی نوێ هەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد.
تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێکەوە گەیشتنە هەولێر، دوای کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی، ئێستا لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودان.
بەپێی زانیارییەکان، تۆم باراک وەک نوێنەری ترەمپ، دەیەوێت لە ڕێگەی سەرۆک بارزانییەوە گەرەنتیی ئەوە وەربگرێت کە کورد لە سووریا دەبێتە بەشێک لە سەقامگیریی ناوچەکە، نەک هۆکاری گرژی لەگەڵ دراوسێکان، ئەمەش لە بەرامبەر پاراستنی مافە دەستوورییەکانیان لە داهاتووی سووریادا.
ئەم جووڵە دیپلۆماسییە تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە مەزڵووم عەبدی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە هەردوو ناوچەی “دێر حافر و مەسکەنە” لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕاگەیاند؛ بڕیارەکە وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی سووریا و لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێبەجێ کرا تاوەکو ڕێگری لە پێک



