جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاريی وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە داڤۆس ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو.
شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستن ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button