ئابووریهەواڵ

نرخی زێڕ لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکانی خۆی بەردەوامە

نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی بەرزبوونەوەی نرخی شکاند و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.

 هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبوەوە، لە هەولێر نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.

 نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 862 دۆلار و نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە: 

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22؛ یەک ملیۆن و 74 هەزار دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21؛ یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18؛ 878 هەزار دینار.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button