رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسێکی گرینگ کۆدەبێتەوە

رۆژی یەکشەمە بڕیارە پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە ئەمنیەکان، سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ سوریا کۆببێتەوە.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ و سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندە ئەمنییەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاسایشی سنوورەکان عێراق و مەترسییەکان لەسەر ئەو سنوورانە. کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی بەشێک لە گیراوانی داعش لە گرتووخانەکانی سوریا.

ئەمەش لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزیەکانی سوریا لەم مانگەدا پەرەسەندنی زۆری بەخۆیەوە بینیووە و بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکان و ئازادکردنی بەشێک لە گیراوانی داعش، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوەی لە ناوچەکەدا دروستکردووەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button